مەسعود بارزانی: کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و ئەردۆغان ئومێد بەخشە

2025-04-12  172 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانی، رایگەیاند، کۆبونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان و پاڵنەرێکی بەهێزیشە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

مەسعود بارزانی، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، کۆبونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان. 

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبونەوەی شاندەكەی دەم پارتی و سەرۆكی توركیا پاڵنەرێکی بەهێزیشە بۆ بەرەوپێشچونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

ئەوە لەكاتێكدایە دوێنی پێنجشەممە، پەروین بوڵدان و سری سورەییا ئۆندەر لە شاندی ئیمڕاڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار كۆبونەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە