بە لێبوردنی گشتی 500 زیندانی ئازاد دەکرێن

2025-04-01  291 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند، 500 زیندانی بە لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێن.

ئەمڕۆ سێ شەممە ئەحمەد لعێبی وتەبێژی وەزارەت دادی عیراق رایگەیاند: "بەبڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو زیندانیانە ئازاد دەکرێن کە بڕیارەکە دەیان گرێتەوە و ژمارەیان 350 بۆ 500 زیندانيیە".

ئاشکراشیکرد: "بەپێی پلانێکی ستراتیژی،  چاکسازی لە  بەندیخانەکاندا دەکرێت و بودجەی بۆ داندراوە و لەو چوارچێوەیەدا بەشی چاکسازی لە ژمارەیەک بەندیخانەدا کراونەتەوە".

هاوکات بڕیارە بۆ باشتر کردنی دۆخی زیندانیەکانی عیراق بەم نزیکانە زیندانی فیدڕاڵی چەمچەماڵ دوای نۆژەنکردنەوەی بکرێتەوەو ژمارەیەکی زۆر زیندانی لە زیندانەکانی عیراقەوە بگوازرێنەوە بۆ زیندانی چەمچەماڵ ئەوەش بە ئامانجی نەهێشتنی فشار لەسەر زیندانەکانی عیراق و فروانبوونی جێگا بۆ زیندانییەکان.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە