وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئاسایشی فیكری به‌شێكه له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2025-03-24
183 جار خوێنراوەتەوە
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی باڵای بۆردی ئایینی بڕیار درا ده‌ستكراوه بن له به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچیكار، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه "ئاسایشی فیكری به‌شێكه له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئه‌مڕۆ 2025/3/24 د.پشتیوان صادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بۆردی ئایینی كۆبویه‌وه. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ستخۆشی له ڕۆڵی دیاری مامۆستایانی ئایینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا .
ئاماژه به‌وه‌شدراوه "له كۆبوونه‌وه‌كه، تیشك خرایه‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندبوون به كه‌لتووری فره‌یی و قبوڵكردنی یه‌كتری له‌نێوان هزرمه‌ندان و ئاڕاسته جیاوازه‌كانی ئایینی ئیسلام، كه پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ده‌ربڕینی ئایینی‌دا، ڕێز له یه‌كتری بگرن".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "پێداگری له جیاكردنه‌وه‌ی رای كــه‌ســی كرایه‌وه له‌وه‌ی، كه ناكرێت قسه‌ی تایبه‌تی كه‌ساییه‌تییه‌كی ئایینی گشتاندنی بۆ بكرێت".
دواتر بڕیاردرا" كه‌به پێی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا و په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی، ده‌ستكراوه ده‌بێت له‌به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له‌هه‌ركه‌سێكی سه‌رپێچیكار، كه له‌هه‌ر ئاست و پله‌یه‌كدابێت، چونكه ئاسایشی فیكری به‌شێكه له‌ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كانی گه‌لی كوردستانیش له‌سه‌رووی هه‌موو ململانێیه‌كانه‌وه‌ن".
|