مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە
2025-03-24
92 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەوحە و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.
حکومەت هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەردوولا "بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی قەتەر ئاڵوگۆڕ کرد".
|