نزیکەی 200 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
2025-03-24
219 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، هێزەكانیان چەند ئۆپەراسیۆنێكیان لە بەغدا ئەنجامداوە و توانیویانە دەست بەسەر ١٨٣ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگرن و بە دەیان گومانلێكراو بازرگان دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان سەبارەت بە ئەنجامدانی چەند ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی و دەستگیركردنی چەند بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ و بەپێی بڕیارە دادوەرییەكان، كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی یەكەمەوە دەرچووە، هێزەكانیان لە سنووری بەغدای پایتەخت چەند ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا توانراوە دەست بەسەر ١٨٣ كیلۆ ماددەی هۆشبەردا بگیرێت، كە پێكهاتبوون لە ماریجوانا و چەند جۆرێكی دیكەی ماددە هۆشبەرەكان، كە لە دەرەوەی وڵاتەوە هێنرانە ناوەوە، هاوكات تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا هەڵوەشێنرایەوە.
|