سودانی داوایەکی بەپەلە لە بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهین دەکات
2025-03-23
1182 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق فەرمانیكرد بەردەوامبونی پڕۆسەی چاکسازی بۆ هەردو بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهینی كرد، بەشێوەیەک بەشدار بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، سودانی ئهمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبونی نوێنەرانی ئارنست و یۆنگ سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچون بۆ ڕێکارەکانی چاکسازی هەردو بانکی ڕافیدین و ڕەشید، پێداچونەوە بە قۆناغەکانی کارکردنی چاکسازیی بانکی کرا، کە حکومەت بۆ داڕشتنەوەی و پەرەپێدانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پەسەندی کرد.
ئاماژه بهوهشكراوه، هەروەها تاوتوێی پێداچونەوەیان کرد بە پەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەیەک لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی چاکسازی بانکیدا بگونجێت، جگە لە تاوتوێی کردنی قەرزەکانی هەردو بانکەکە و میکانیزمەکانی دانەوەیان، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕاهێنانی ستافەکەیان.
سودانی فەرمانی بەردەوامبونی پرۆسەی چاکسازی بۆ هەردو بانکەکە کرد و داڕشتنی ستراتیجی لەلایەن ئیدارەکانیانەوە، بەشێوەیەک بەشدار بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، بەدواداچون بۆ ڕێوشوێنەکانی دامەزراندنی بانکی نوێ بەناوی بانکی ڕافیدهینی یەکەم کرا، کە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە 13ی کانوونی دوەم پەسەندکرا، بە دیدێکی جیاوازەوە کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و ستانداردی نێودەوڵەتی پەیڕەو دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی حکومەت لەبواری چاکسازی دارای و بانکیدا، ئەوەش لەڕێڕەوی ئابوری و بزوتنەوەی گەشەسەندنی وڵاتدا ڕەنگدەداتەوە.
ئهوهش هاتوه، له كۆبونهوهكهدا کۆمپانیای (ئارنست و یۆنگ) ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد کە پێداچوونەوەی بە ئۆفەرە دارایی و تەکنیکییەکان کرد بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی بانکی ڕافیدەینی یەکەم.
|