سودانی: نه‌ورۆز هه‌مو عێراقییه‌كان له وڵاته‌كه‌مان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
2025-03-20
139 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رایگه‌یاند، نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنمان بیرده‌خاته‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌په‌یامێكدا كه له پلاتفۆڕمی ئێكس كه به‌زمانی كوردی نوسیویه‌تی بڵاویكردۆته‌وه، "گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كوردمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، خوای گه‌وره به خێر و خۆشی بیگێڕێت و به‌هیوای به‌رده‌وامبونی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراقدا، كه به‌هه‌وڵی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌له ته‌باكه‌ی به‌ره‌و سبه‌ینێیه‌كی گه‌شاوه‌تر ده‌ڕوات".
راشیگه‌یاندوه، نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنمان بیرده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مو عێراقییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
|