مەسرور بارزانی: ئومێدەوارین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین
2025-03-20
51 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەکات بە تایبەت پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری بنەماڵەی "سەربەرزی شەهیدان" و ئەنفالکراوان.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـی لەبارەی جەژنی نەورۆز رایگەیاند: "هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بژین."
مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێدەکات بە گەیشبینییەوە لە داهاتوو بڕوانین."
هەروەها سەرۆکی حکومەت ئۆمێدەوارە کە "بتوانین حکومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناخێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین."
جارێکی دیکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەورۆزتان پیرۆز بێت. خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت.
|