ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 17 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەفرۆشێت

48   خولەک پێش ئێستا  21 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە زیادکردنی ئاشکرا 17 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەفرۆشێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە 1ی ساڵی 2021، بڕیاری فرۆشتنی 17 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری داوە لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشکراوە.

زیادکردنەکە لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی 10/11/2026، کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهیدانی 1ی شوباتی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت (ئەگەر ئەو ڕۆژە پشووی فەرمی بێت، دەخرێتە ڕۆژی دواتر).

مەرج و ڕێنماییەکانی بەشداریکردن:

📌سەردان: ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە بکەن و لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکەوە ئۆتۆمبێلەکان ببینن.
📌بارمتەی یاسایی: پێویستە بەشداربوو چەکێکی پەسەندکراو (سەفتەجە) بە بڕی 61,000,000 (شەست و یەک ملیۆن) دیناری عێراقی دابنێت.
📌شێوازی پارەدان: فرۆشتنەکە بە شێوەی نەختینە (نقدی) و بە دیناری عێراقی دەبێت.
📌خەرجییەکان: گشت ڕسوومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەکە و ڕێژەی 2% لە کۆی فرۆشتنەکە دەکەوێتە ئەستۆی کڕیار.
📌گواستنەوە: کڕیار پابەندە لە ماوەی 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری


   ئەمانەش بخوێنەرەوە