وەزیری پەروەردە: دامەزراندن بە گرێبەست بە پلە یەک بۆ وانەبێژانی لادراوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دامەزراندنیان نییە و بەگوێرەی بڕیاری نوێی حکومەت، هەر کەسێک کە مووچەکەی لەسەر داهاتی نێوخۆیە واز بهێنێت یان بە هەر هۆکارێک لە کارەکەی نەمابێت، کەسێک لە جێگەی دادەنرێت بە تایبەتی وانەبێژانی لادراوە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە رابردوودا هەزار و 100 وانەبێژی لادراویان لە جێگەی ئەو مامۆستایانە داناوەتەوە، کە گرێبەست بوون و بە هەر هۆکارێک بێت دەستبەرداری کارەکەیان بوون.
وەزیری پەروەردە رایگەیاند: "لەبارەی بڕیاری نوێی لەجێدانانی حکومەت، پێش نۆرەیی بۆ ئەو وانەبێژانەیە کە پێشتر وانەبێژ بوون و لە کار نەماون، بۆ نموونە؛ ئەگەر وەزارەتی پەروەردە 60 بۆ 70 پلەی هەبێت بە دڵنیاییەوە ئەوان دەخرێنە جێگەیان".
ئالان حەمەسەعید ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا دامەزراندن نییە و لەجێدانانیش "بێشومار نییە" و تەنیا لەجێدانانی ئەوانەیە کە لەسەر داهاتی نێوخۆ بن و وازیان لە ئەرکەکەیان هێنابێت و شوێنەکەیان پڕ دەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هێڵە بۆ بەشە نەوتی هەرێمی کوردستان و لەو نێوەندەشدا بۆ ناوەندەکانی خوێندن.
وەزیری پەروەردە وتیشی ،لە بەشێکی قوتابخانەکان نەوتی پار ماوە، هەر ناوچەیەک سارد بێت دەتوانن بەکاری بهێنن.
|