سزای زیندانیكردن بەسەر دوو پەرلەمانتاردا سەپێندرا
1 کاتژمێر پێش ئێستا
57 جار خوێنراوەتەوە
دەستەی دەستپاكی عیراق رایدەگەیەنێت: سزای شەش ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی 30 ملیار دینار بۆ پەرلەمانتار موسەننا سامەرائی و سزای پێنج ساڵ زیندانیی و گەڕاندنەوەی چوار ملیار دینار بەسەر پەرلەمانتار زیاد جەنابیدا سەپێندرا.
دەستەی دەستپاكی عیراق دەڵێت: بە تۆمەتی گەندەڵی و قازانكردن لە گرێبەستی پاڵاوگەكانی نەوت، سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر موسەنا سامەڕایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا سەپێندرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ناوبراو لە شیرینی گرێبەستەكاندا بە گەندەڵی، 30 ملیار دیناری بەدەستهێناوە و دەبێت بیگەڕێنێتەوە.
دەستەی دەستپاكی عیراق راشیگەیاند: هەر ئەمڕۆ پەرلەمانتار زیاد جەنابی بەپێنج ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی چوار ملیار دینار سزادرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: زیاد جەنابی لە گرێبەستەكانی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكووردا لەو چوار ملیار دینارە سوودمەند بووە.
|