وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتیی مانگی دووی بۆ بەغدا نارد
2025-03-17
99 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هه‌زار دیناری خسته‌سه‌ر هه‌ژماری دارایی وه‌زاره‌تی حکومەتی فیدڕاڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی 2025 کە بڕەکەی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هه‌زار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لایخۆیه‌وه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندوه، ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه كه "بەغدا بۆ مانگی یەکی ئه‌مساڵ بە 51 ملیار ڕازی نەدەبو"
هه‌رێم مانگانه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له وه‌زاره‌تی عێراق وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ردا مانگانه 50% داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ست ده‌كات
به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2025ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان مانگانه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق وه‌رده‌گرێت له به‌رامبه‌ردا مانگانه 50% داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، كێشه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كۆتایی هاتووه، به‌ڵام موچه‌ی موچه‌خۆران بۆ مانگی دو جارێكی دیكه دواكه‌وت و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ژێر فشاردا بڕیاریدا پاره‌كه ڕه‌وانه بكات.
|