نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران دەست پێدەکاتەوە
2025-03-17
323 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی رایگەیاند تۆماری بایۆمه‌تری له 1079 ناوه‌ندی تۆماركردندا كراوه‌یه، له‌ئێستاشدا بیر له په‌سه‌ندكردنی كارتی نیشتمانی ده‌كرێته‌وه له‌بری كارتی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا، به‌ڵام واده‌یه‌كی دیاریكردوه بۆ ده‌ستپێكردنی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران.
جومانه غەلای وته‌بێژی فه‌رمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، "كۆمسیۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تری به‌رده‌وامه، به‌ڵام قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران هێشتا ده‌ستیپێنه‌كردوه، چونكه قۆناغێكی دیاریكراوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تۆماری بایۆمه‌تری له 1079 ناوه‌ندی تۆماركردن كراوه‌یه، ده‌نگده‌ران ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین ناوه‌ند بكه‌ن بۆ تۆماركردنی داتای ده‌نگده‌رانی پێشتر تۆمارنه‌كراو و له‌دایكبونی تازه له ساڵی 2007.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ده‌سته‌ی كۆمسیاران سیستمی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران په‌سه‌ند ده‌كات و ڕێكاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران په‌سه‌ند ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ش واده‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران دیاری ده‌كات، له‌وكاته‌دا حاڵه‌تی گۆڕانكاری و زیادكردن و سڕینه‌وه و حاڵه‌تی دیكه‌ی له‌و جۆره ڕوده‌دات".
سه‌باره‌ت به هه‌نگاوی په‌سه‌ندكردنی كارتی یه‌كگرتوی نیشتمانی، له‌بری كارتی ده‌نگده‌ر، جومانه غەلای پشتڕاستیكرده‌وه، "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، یه‌كێك له‌وان ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بو به پێشنیازێك كه كارتی نیشتیمانی ده‌نگده‌ران به‌كاربهێندرێت وه‌ك كارتێكی ده‌نگدان".
وتیشی، كۆمسیۆن سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌یه و لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی له‌و باره‌وه پێكهێناوه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردوه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه له كاركردن له‌سه‌ری.
|