نوێترین لێدوانی سودانی لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم
2025-03-17
131 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری وزەی تورکیا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و هاوکاریی نزیکتر لە بواری ئاو و پەیوەندی کارەبایی تاوتوێ دهكهن، هاوکات وەزیری تورکیا جەختی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە کردەوە، دهشڵێت، حکومەتهكهی "هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە ئالب ئەرسهلان بەیرەکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا كرد و جەختی له پەرۆشی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی تورکیا لە کەرتە جیاوازەکاندا كردهوه، جگە لە هاوکاریکردن لە بواری وزەدا، کە حکومەت کاردەکات بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانیان، لەنێویاندا زیادکردنی دابینکردنی کارەبا لەڕێگەی پەیوەندی هاوبەشەوە.
سودانی باسی لهوهشكردوه، حکومەتهكهی "هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان، دانوستان بەردەوامە لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە نەوتییەکان کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ههیه، بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نهوتی ههرێم".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، لایخۆیەوە وهزیری وزهی توركیا ویستی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانە پڕۆژەی پاڵاوگە و پیشەسازی پترۆکیمیایی، هەروەها گرنگی هەناردەکردنی نەوت لە بەسرە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئاماژەی بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و ئەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی وەبەرهێنان کرد کە لەخۆی دەگرێت.
|