بافڵ تاڵەبانی: لە ئازاری ههڵهبجهییەکان تێدهگهم
2025-03-16
103 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی له پهیامێكدا له ساڵیادی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه، ڕایگهیاند، لە ئازاری کەسوکاری هەڵەبجە تێدەگهن و لەگەڵ هەمو گلەیی و پێویستییەکانیاندان و لە پێشەوەی بەرگری لە مافەکانیاندا دهبن، "یەکێتیی پەرۆشانە لە رێگای نوێنەرەکانی لە ناوەندەکانی دەسەڵات و یاسادانان وەک هەمیشە بێ درێغیکردن بۆ پرسی هەڵەبجە کاردەکات".
بافڵ تاڵەبانی ئهمڕۆ یهكشهممه له پهیامێكدا باسی لهوهكردوه، "هەمیشە دەست لەسەر سنگ، هاوسۆزین لەگەڵ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی چەکی کیمیایی، هەڵەبجە بۆ ئێمە هێمای قوربانی و مەزڵومیەتی گەلەکەمانە، دوای 37 ساڵ لە جینۆسایدکردن و کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی هەمیشە زیندو، تاوەکو ئێستا ئاسەوار و کاریگەرییە خراپەکانی بەسەر خەڵک و خاکی شارەکەوە ماوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە ئازاری کەسوکارەکانمان، داواکاری و خواستەکانیان لە هەڵەبجەی سەربەرز تێدەگەین، بۆیە لەگەڵ هەمو گلەیی و پێویستییەکانیاندام و لە پێشەوەی بەرگری لە مافەکانتان و پارێزەری راستەقینەشتان دەبم بۆ هێنانەدییان، یەکێتیی پەرۆشانە لە رێگای نوێنەرەکانی لە ناوەندەکانی دەسەڵات و یاسادانان وەک هەمیشە بێ درێغیکردن بۆ پرسی هەڵەبجە کاردەکات و بەردەوام لە هەوڵدا دەبین تا خزمەتی شاری شەهیدان و خەڵکە خۆشەویستەکەی بکەین، ئەمەش ئەرکە لەسەرشانی هەمو یەکێتییەک کە خزمەتکاری هەڵەبجە بێت".
بافڵ تاڵەبانی دهڵێت، "ئیتر کاتی هاتوە دور لە دروشم، هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەڵەبجە و بە یەک دەست هەمومان بە پرۆژەیەکی نیشتمانییەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی دەنگدان بە پارێزگابونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و قەرەبوکردنەوەی قوربانیان و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە ناوچەکە".
ڕونیكردوهتهوه، ئەرکی حکومەتیشە خزمەتکردنی هەڵەبجە و ئاوەڕدانەوەی زیاتر لە شارەکە بکاتە ئەولەویەتی کارکردنی و بودجە و شایستەی دارایی پێویست دابینبکات کە لە ئاست گەورەیی هەڵەبجەدا بێت.
|