مەسعود بارزانی: بەرپرسیاریێتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر عێراقە
2025-03-16
69 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند "بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تاوەکو قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە."
دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:
زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ تاهەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت. بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە. لە سی و حەفت ساڵەی کارەساتی بۆمببارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین.
|