ترەمپ بۆ حوسیەكان: کاتی ئێوە تەواو بوو

2025-03-16  318 جار خوێنراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی هێرشی سەربازی بۆسەر حوسیەكانی یەمەن ڕایگەیاند و دەڵێت، "کاتی حوسیەكان تەواو بوە و دەبێت هێرشەکانتان بوەستن،  ئەگەر نەتانكرد ئەوا دۆزەخ بەسەرتدا دەبارێت".

دۆناڵد ترەمپ، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "truth social" بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ فەرمانم بە هێزی سەربازی ئەمریکا کردوە کە چالاکی سەربازی یەکلاکەرەوە و بەهێز لە دژی حوسیەكان لە یەمەن دەستپێبکەن كە هێرشێكی زۆری دەریایی و توندوتیژی و تیرۆریان لەدژی کەشتی و فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی و ئەوانی دیکە ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "وەڵامی جۆو بایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمریكا لاواز بو، بۆیە حوسییەكان بەردەوام بون. ئەوان بە پارەی ئێران، موشەکیان ئاراستەی كەشتەیە ئەمریکییەکان کردوە و سەرباز و هاوپەیمانەکانمانیان کردوەتە ئامانج.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشكرد، "ئەو هێرشە بەردەوامانە زیانی چەندین ملیار دۆلاری بە ئەمریکا و ئابوری جیهانی گەیاندوە و لە هەمانکاتدا ژیانی بێتاوانەکانی خستۆتە مەترسییەوە".

سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بۆ حوسیەكان نارد و وتی، "کاتی ئێوە تەواو بوە و دەبێت هێرشەکانتان بوەستێنن، لە ئەمڕوە دەستپێدەکات، ئەگەر نەتانكرد، دۆزەخ بەسەرتاندا دەبارێت، بەجۆرێك كە پێشتر نەتانبینیبێت"

ترەمپ پەیامێك بۆ ئێرانیش دەنێرێت و دەڵیت، "دەبێت دەستبەجێ پشتیوانی لە تیرۆریستانی حوسی کۆتایی پێبێت! هەڕەشە لە گەلی ئەمریکا مەکەن، سەرۆکەکەیان، کە یەکێک لە گەورەترین ئەرکەکانی لە مێژوی سەرۆکایەتیدا وەرگرتوە ڕێگری لێ مەكەن. ئەگەر ئەوە بکەیت، ئاگاداربە، چونکە ئەمریکا بە تەواوی لێپرسینەوەت لەگەڵ دەکات".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە