مەزڵوم عەبدی لەبارەی سوریاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
2025-03-15
268 جار خوێنراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەیادی 14 ساڵدانی "شۆڕشی سوریادا" ڕایگەیاند، قوربانیدانی سورییەکانیان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری لەبیرە، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی بگرێت.
مەزڵوم عەبدی، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "لە یادی 14مین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا، قوربانیدانی سورییەکانمان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری لەبیرە".
ئاماژەی بەوەشكرد، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرن.
|