كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان یەكێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت
2025-03-15
739 جار خوێنراوەتەوە
بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان یەكێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت.
د.مەجید حەمەئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە 90%ـی كارەكانی تایبەت بە نووسینەوەی رەشنووسی حكومڕانییان لە هەرێمی كوردستان تەواوكردوە.
وتیشی، ئەو بەشەی تائێستا تەواونەكراوە، پێویستی بە كۆبوونەوەیەكی لوتكە لەنێوان سەرۆكی یەكێتی و سەرۆكی پارتی یان جێگرەكەی هەیە، ئامادەكاریش كراوە و بڕیارە ئەم كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت.
|