هاكان فیدان: هیچ ئۆتۆنۆمییهك بۆ كورد له سوریا نییه
2025-03-15
378 جار خوێنراوەتەوە
هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا ڕایگهیاند، پێشنیاری بۆ ئیدارەی نوێی سوریا ئەوەیە کە مافی کوردانی سوریا بدرێت، ئەوەش لە ڕادەبەدەر گرنگە هەم بۆ سەرۆکەكهیان و هەم بۆ تورکیا، بهڵام دهڵێت، "هیچ ئۆتۆنۆمیهك بۆ كورد له سوریا نییه".
بهگوێرهی میدیای فهرمی توركیا، هاكان فیدان لهبارهی دۆخی سوریاوه، ڕایگهیاندوه، "زۆر گرنگە هەمو ئەو گروپه چەکدارانەی بەشدارن لە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سوریا لە هاوکێشەکە دوربخرێنەوە و هەمو دانیشتوان بگەڕێنەوە بۆ ژیانێکی ئاسایی، پێمانوانییە هیچ ئۆتۆنۆمییەک لەوێ هەبێت یان سازشێک ههبێت لهبارهی بونی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد".
سەبارەت بەو ڕێکەوتنەی کە لە نێوان ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سوریا و مهزڵوك كۆبانێ، فهرماندی گشتی ههسهده واژۆ کراوە، فیدان وتی، "پێشنیارەکەمان بۆ ئیدارەی نوێ ئەوەیە کە مافی کوردانی سوریا بدرێت، ئەوەش لە ڕادەبەدەر گرنگە هەم بۆ سەرۆکەکەمان و هەم بۆ تورکیا".
پهیوهست به پڕۆسهی ئاشتی له توركیا، فیدان وتیشی، "پێویستە گوێ لە بانگەوازەکەی رێکخراوەکە (پهكهكه) بگیرێت، پێویستە وەک دەرفەتێکی مێژویی سەیر بکرێت، پێویستە ڕێکخراوەکە ئەمە وەک بنەما وەربگرێت و دەست بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بکات، ئەگەر سود لەم پەنجەرەی دەرفەتە وەربگرن، ئەوە دەبێتە کرانەوەیەک بۆ تورکیا و ناوچەکە، ئەگەر ئەوانی تریش وەرچەرخێن، ئەوا پەیوەستە بە ئەوانەوە، ئێمە ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک".
رۆژی 13ی ئاداری 2025 شاندێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان و ئەندامێتیی هەریەکە لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی وڵاتەکە، بە سەردانێک گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆ قۆناخی راگوزەر کۆبوونەوە.
ئاژانسی فەرمیی تورکیا لەوبارەیەوە رایگەیاند، کۆبوونەوەکە سێ کاتژمێری خایاندووە و پەیوەندیی دووقۆڵیی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێکراون.
|