پەیامی ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع

2025-03-11  248 جار خوێنراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع رایگەیاند: "رێککەوتنی کورد و حکومەتی سووریا خزمەت بە ئاشتی دەکات." 
 
سەرۆككۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە ھەر "ھەنگاوێكی دروست" دەكەن كە لە پێناو داماڵینی تیرۆر دا بێت لە سووریا.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە، "جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی کە دوێنێ واژۆ کرا بە شێوەیەکی دروست و تەواو، خزمەت بە ئاسایش و ئاسوودەیی سووریا دەکات. لەمەشدا سەرجەم برایانمان لە سووریا قازانج دەکەن."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە