عه‌لی باپیر بۆ عه‌بدی و شه‌رع: وریای كه‌سانی هه‌ڵه‌شه و عاتیفیی بن
2025-03-11
156 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ر ی كوردستان له‌په‌یامێكدا بۆ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت، "كورد سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو كۆتایی، هه‌میشه له كه‌ش و هه‌وای هێمن و ئارام‌دا قازانجی كردوه و ده‌كات
عه‌لی باپیر له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵوم عه‌بدی بڵاویكردۆته‌وه، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی سوریا ده‌كه‌م به گشتیی، هیوادارم سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا له‌م هه‌نگاوه به‌هره‌مه‌ند بن، ده‌ستخۆشیی له هه‌ردوكیان ده‌كه‌م، بێگومان هه‌نگاوی گه‌وره حه‌وجێی عه‌قڵ و دڵی گه‌وره‌یه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هیوادارم هه‌ردوك (عه‌بدی و شه‌رع) وریای كه‌سانی هه‌ڵه‌شه و عاتیفیی خۆیان، ده‌ستی پیسی سێیه‌میش بن، نه‌هێڵن ڕیسه‌كه‌یان لێ بكه‌نه‌وه خوریی".
ده‌شڵێت، "بێگومان گه‌لی كورد كه وه‌ك گه‌لانی دراوسێی له عه‌ڕه‌ب و فارس و تورك، خاوه‌نی مافه خواپێداوه‌كانیه‌تی، له سه‌ره‌تاوه تاكو كۆتایی، هه‌میشه له كه‌ش و هه‌وای هێمن و ئارام‌دا قازانجی كردوه‌و ده‌كات.
|