ئیسرائیل کوشتنی عەلی لاریجانی پشتڕاستکردەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  29 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانی راگەیاند.

یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "تازە لە لایەن سوپاسالارەوە پێم راگەیێندرا کە شەوی رابردوو، لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سولەیمانی، فەرماندەی بەسیج" کوژران. 
 
هاوکات نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، فەرمانی بە سوپا کردووە بەرپرسانی باڵای ئێران بکاتە ئامانج. 

دەستەی پەخشی ئیسرائیلیش دەڵێت، سوپا خەریکی لێکۆڵینەوەیە بزانێت چەند بەرپرسی باڵای بەسیج لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا کوژراون.

کاتس وتی، بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێران و جارێکی دیکە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج. 

پێشتر سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە لێدانێکی ورددا لە تاران، هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل فەرماندەی یەکەی بەسیجی کوشت".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە