ئۆمۆدا و جەیکۆ دەستپێکردنی ستراتیژیی خۆیان لە بازاڕی هەرێم و عێراق ڕادەگەیەنن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
265 جار خوێنراوەتەوە
سەردەمێکی نوێ لە گواستنەوەی زیرەك.. براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز دەستپێکردنی ستراتیژیی خۆیان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەنن
کەرتی ئۆتۆمبێل لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەیە بچێتە قۆناغێکی نوێی گەشەپێدان وداهێنانەوە كە ئەمەش بە گەیشتنی براندە جیهانیەکانی (ئۆمۆدا و جەیکۆ)یە بۆ ناو بازاڕی عێراق وهەرێمی کۆردستان. ئەم فراوانکردنە لە ڕێگەی هاوبەشییەکی ستراتیژییەوە دێت لەگەڵ کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز کە یەکێکە لە دابەشکارە پێشەنگەکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا، وە شانازی بە ئەزموونی دەیان ساڵ لە پەڕەپێدان وبەرەوپێشبردنی کەرتی ئۆتۆمبێڵ دەکات.
ئەم هاوکارییە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ناساندنی بەرهەمێکی نوێ لە بواری گواستنەوەی زیرەك وتەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو براندەکەیە بۆ دابینکردنی جۆرە ئۆتۆمبێلێك کە دیزاینی مۆدێرن و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئەزموونێکی لێخوڕینی جیاواز تێکەڵ دەکات.
دیاردەیەکی جیهانی: شکاندنی تۆمارەکان و کاریگەریەکی بەردەوام
براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە زەبرێکی جیهانی بێ وێنەوە دەچنە ناو بازاڕی عێراق وهەرێمی کوردستانەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، ئەم دوو براندە گەیشتە ٦٤ بازاڕی نێودەوڵەتی، و دەستکەوتێکی بەڕچاو و سەرەنجڕاکێشیان تۆمار کرد بە فرۆشتنی زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەمهاتوو لە ماوەی تەنها ٣٤ مانگدا.
ئەوروپا وەک بزوێنەرێکی سەرەکی گەشەسەندنی هەردوو براندەکە دەرکەوتووە لە ڕێگەی فرۆشی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە کیشوەرەکەدا. هەروەها ئیسپانیا یەکەم دەروازەی ئەم دوو براندەبوو بۆ یەکێتی ئەوروپا، بەمەش ئیسپانیا بووە ناوەندێکی ستراتیژی سەرەکی بۆ کارەکانی هەردوو براندەکە، لەگەڵ بوونی کارگەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانیان لە بەرشەلۆنە.
هەروەها لە بەریتانیا، ئەم براندە هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشیدا، چونکە تەنها لە ماوەی ١٧ مانگدا لە کۆمپانیایەکی نوێوە بۆ براندێکی سەرەکی لەم کەرتەدا گۆڕاوە. و تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦ جێگەی خۆی لە نێوان هەشت براندی سەرەکی لە خشتەی فرۆشتندا مسۆگەر کردبوو، بەمەش بووە جێگای شانازی بۆ براندەکە و بە یەکێک لە خێراترین ڕێژەی گەشەسەندنی پیشەسازی براندی ئۆتۆمبێل دانرا.
جیاوازی لە کارکردن لەگەڵ داهێنان خەڵاتی جیهانی بەدەست دەهێنێن
پابەندبوونی براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بە بەرزترین ستانداردەکانی کوالیتی و سەلامەتی ڕەنگدانەوەی گەشەسەندنی پێگەی جیهانی خۆیەتی، کە تەنها لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٥ خەڵاتی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لەلایەن پسپۆڕانی پیشەسازی ئۆتۆمبێلەوە بەدەستهێناوە. لەوانەش:
خەڵاتی براندی (ساڵ) لە ساڵی ٢٠٢٦: پلاتفۆرمی بەریتانی کارڤۆ ئەم نازناوەیە بە براندی جایکۆ بەخشی وەک ڕێزلێنانێک بۆ گەشەسەندنی خێرای براندەکە و زیادبوونی کاریگەرییەکەی لە بازاڕدا.
خەڵاتی باشترین تەکنەلۆژیا لە ڕووی بارگاوی کردن (پلاگ-ئین) وهایبریدەوە (PHEV): گۆڤاری ئیسپانی ئۆتۆبیڵد سیستەمی سوپەر هایبرید (SHS)ی ناساند لەبەر ئەدای بەرز و پێشکەوتووەکەی لە نێو هاوشێوەکانیدا .
خەڵاتی سەلامەتی: چەندین مۆدێل لە هەردوو براندەکە پلەی پێنج ئەستێرەیان بەدەستهێنا بەپێی تاقیکردنەوەکانی سەلامەتی نێودەوڵەتی دانپێدانراو، لەوانە Euro NCAP لە ئەوروپا،ANCAP لە ئوسترالیا، و ستانداردەکانی سەلامەتی کە لە وڵاتانی ئاسیا پەسەندکراون.
خەڵاتی مۆدێلەکان: ئۆتۆمبێلی جایکۆ 7 لە بەریتانیا نازناوی “ئۆتۆمبێلی ساڵ”ی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا ئۆمۆدا 5 لە شیلی وەک ” زۆرترین ئۆتۆمبێلی پێشنیارکراو” بۆ کڕین دەستنیشانکرا.
دوو ناسنامەی جیاواز و یەک دیدگا بۆ داهاتوو
سەرەڕای ئەوەی کە هەردوو براندی ئۆمۆدا و جەیکۆ لە ژێر ڕۆشنایی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوودا یەکدەگرن، بەڵام ئەم دوو براندانە دوو فەلسەفەی جیاواز لە بواری دیزاین و ئەدا پێشکەش دەکەن، کە خزمەتی شێوازە هەمە جۆرەکانی ژیان و خواستی نەوەی نوێ بەجێ دەهێنن.
ئۆمۆدا: یەکێکە لە براندە جیهانیە پێشەنگەکان لە نێو ئۆتۆمبێلەکانی خێزانی (کرۆس ئۆڤەر)، و ئەم براندە جوانی و داهێنان تێکەڵ دەکات بۆ بە دیهێنانی خواستەکانی نەوەی نوێ و ئارەزومەندانی ژیانی مۆدێرن. و بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە هەندێک بنەمای رەسەن دەبەستێت کە بریتین لە بیرکردن لە داهاتوو و ستایلی تازە و تەکنەلۆژیا و بەردەوامی (بەرگری)، هەروەها براندەکە هەوڵدەدات بۆئەوەی شێوازە کلاسییەکان بگۆرێت لە ڕێگەی هاندانی گەنجان و بەهێزکردنیان بۆ گۆڕینی شێوازی ژیان بەرەو ئاسێکی پێشکەوتوو تر لە ڕێگەی دابینکردنی دیزاینی مۆدێرن و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانەوە.
جەیکۆ: براندێکی جیهانی دیارە کە بۆ ڕێگە سەختەکان (ئۆفڕۆدەکان) دروستکراوە، وبەمەش هەوڵدەدات دیدگایەک بەرجەستە بکات لە دروستکردنی براندێکی جیهانی لە بواری ئۆتۆمبێلی ناوازە و تایبەت بە ڕێگا سەختەکان (ئۆفڕۆدەکان) لە ڕێگەی پەرەپێدان و پێشخستنی زنجیرەیەک لە ئۆتۆمبێلی تایبەت بە (سەرکێشی بوێر وئازا). بە پشتبەستن بە فەلسەفەی (لە کلاسیکەوە بۆ دەرەوەی کلاسیک)، بۆیە جایکۆ چەمکی ئۆتۆمبێلی ڕێگا سەختەکان (ئۆفڕۆدەکان) پێناسە دەکاتەوە، و لە شێوازی دیزاینی کلاسیکی تێدەپەڕێت، بەرەو پێشکەشکردنی تێکەڵەیەکی ناوازەی لوکس و ئەدای بەهێز، و ڕێڕەوی تازە بونیاتدەنێت لە جیهانی لێخوڕین لەسەر ڕێگا سەختەکان (ئۆفڕۆدەکان)، کە ناوازەیی لەگەڵ هێزدا لە هەموو گەشتێکدا کۆ دەکاتەوە.
جەمیل مۆتۆرز: بنەمایەکی تۆکمە لەسەر ستانداردە جیهانییەکان بنیات دەنێت
کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز ڕابەرایەتی هێنانەوەی هەردوو براندی ئۆمۆدا و جایکۆ دەکات بۆ ناو بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمەش بەشێکە لە سیستەمی ئابووری جیهانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کە لە زیاتر لە ٣٤ بازاڕی نێودەوڵەتیدا کاردەکات بۆنموونە بازاری بەریتانیا، ئیتاڵیا و تورکیا. هەرەوەها بە شێوەیەکی جیاواز لە هاوردەکارانی کلایسیکی لە بواری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز وەک هاوبەشێکی درێژخایەن پابەندە بە بنیاتنانی سیستەمێکی پشکەوتوو لەسەر ئاستی جیهان کە بەپێی ستانداردەکانی یەکخستنی کار بۆ بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکات.
بۆیە هاوبەشی کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز لەگەڵ براندەکانی ئۆمۆدا و جایکۆ گەرەنتی چەندین خاڵی سەرەکی دەکات بۆ شۆفێرە بەڕێزەکان لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەوانەش:
خزمەتگوزاریەکی بڕواپێکراو: ئەم هاوبەشییە پابەندبوونێکی درێژخایەنە بە خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکان.
دابینکردنی پاڕچەی یەدەگی ڕەسەن: لەبەر بەهێزی ئەم هاوبەشییە لە ڕووی لۆجستیەوە، کە گەرەنتی هەبوونی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و ڕاستەقینە بەشێوەیەکی بەردەوام دەکات.
دەست پاکی لە کارکردن دا: دابینکردنی گەرەنتی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بە سەرجەم کڕیارەکانی دەبەخشێت بە درێژایی ماوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل.
نەخشە ڕێگای ستراتیجی بۆ بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئۆمۆدا و جەیکۆ بە فەرمی دەچنە ناو بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز، بەم پێیەش چوار مۆدێلی نوێیان خستە بازاڕەوە کە بریتین لە ئۆمۆدا C5 و C7، وجایکۆ J7 و J8، بۆ دابینکردنی پێداویستیە هەمەجۆرەکانی گواستنەوە لە ناو وڵات. و بە هاوکاری کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز، و لە ڕێگەی تۆڕی خزمەتگوزاریەکانی فرۆشتن و دوای فرۆشتن و هێڵەکانی هاوردەکردن، هەردوو براندەکە پابەند دەبن بە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکی تەواو بە درێژایی تەمەنی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ سەرجەم کڕیارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە داهاتوشدا، براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ بەردەوام دەبن لە چەسپاندنی مانەوەی خۆیان و فراوانکردنی ئاستی خزمەتگوزاریەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز و لە ڕێگەی زیادکردنی مۆدێلەکان و پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان، بە مەبەستی دڵنیابوون لە دابینکردنی ئەزموونێکی لێخۆڕینی نایاب بۆ شۆفێرانی عێراق و هەرێمی کورستان. بۆیە ئاگاداری داهاتووی جوڵەی زیرەکبن لە عێراق وهەرێمی کوردستانەوە.
|