چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوایەک ئاراستەی هەرێم دەکات
3 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەکاتەوە کە دەبێت بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و گاز و هەناردەکردنیان بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان بێت، بە شێوەیەک کە یەکپارچەیی بڕیاری سەروەری دەوڵەتی عێراق و مافی هەموو عێراقییەکان بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوەو داوا دەکات بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بخرێتە پێش هەموو شتێک و هەماهەنگییەکی ڕژد لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە، هەروەها پابەندبوون بە سیاست و بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتی عێراق بکات لەم ساتەوەختە چارەنووسساز و یەکلاکەرەوەیەدا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەو چوارچێوەیەشدا، چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بەو بابەتانە دەربڕی کە لە بەیاننامەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە سەبارەت بە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە، و ئەو تۆمەتانەی کە تێیدا هاتووە و نابنە هۆی دۆزینەوەی چارەسەری ڕاستەقینە؛ دوپاتیشی دەکاتەوە کە دەبێت چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گیانی هاوبەشی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی پێکەوەیی بێت.
|