خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵ لە کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک کارا کرا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  101 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک پارێزگا کارا کردووەتەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

لەوبارەیەوە تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە وتی، "خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە".

هەروەها وەزارەتی بازرگانی جەختیکردەوە پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاوڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵ بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک پارێزگا کارا کردووەتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە