دەوڵەتی یاسا: پێویستە پرسی نەوت بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکرێت

2   کاتژمێر پێش ئێستا  105 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی عێراق مەرجەکانی هەرێمی بۆ رێگەدان بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمەوە رەتکردەوە، پەرلەمانیش بانگهێشتی وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەکانی کردووە، هاوپەیمانیەکەی مالیکیش داوای کردووە بە گفتوگۆ ناکۆکیەکان چارەسەربکەن.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەندراوێکدا دووپاتی کردەوە کە ئاسایشی ئابووری عێراق لە پێش هەموو شتێکەوەیە و جەختیشی لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی دیالۆگەوە کردەوە.

دەشڵێت، بە نیگەرانی و سەرنجێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو لێدوانانە کردووە کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان دەریانکردووە، لەنێو ئەو بارودۆخە ئابوورییە هەستیارەی وڵاتدا تووشی دەبێت، هەروەها ئەو کاردانەوە ئەگەرییانەی کە دەتوانێت راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە "بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانییەوە چارەسەری ئەو پرسانەی لەبەردەستدایە، دووربکەونەوە لە پەرەسەندن یان قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان و پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا بە شێوەیەک کە سەقامگیری ئابووری بپارێزێت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بپارێزێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە