گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکووک واژۆ کرا

2025-03-10  130 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستی پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگە نەوتییەکەی کەرکووکی لەگەڵ کۆمپابیای “BP” بەریتانی واژۆ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای نەوتی باکوور و غازی باکوور گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی کەرکووکیان لەگەڵ کۆمپانیای “بی پی” بەریتانی واژۆ کرد.

ڕوونیشیکردەوە گرێبەستەکە کێڵگەکانی ئاڤانا و باباگوڕگوڕ، بای حەسەن، خەباز و جەمبور دەگرێتەوە و لە ڕێی زیادکردنی بەرهەمی نەوت و غازەوە، داهاتی بودجەی فیدراڵیش زیاد دەکات.

عەبدولغەنی ڕاشیگەیاند، واژۆکردنی گرێبەستەکە بە دەستکەوتێک بۆ کۆمپانیای نەوتی باکوور و وەزارەتی نەوت دادەنرێت کە پەرەپێدانی هەر چوار کێڵگەکەی کەرکووک و نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەکانی غازی لێدەکەوێتەوە.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایی دژی ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی بوو کە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی سنووری ماددەی 140 واژۆ کراوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە