فراكسیۆنی یه‌كگرتو: ئه‌م حكومه‌ته كه‌وتۆته هه‌ڕاجكردنی كه‌رتی گشتی
2025-03-09
246 جار خوێنراوەتەوە
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌زیادكردنی نرخی كاره‌با ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره په‌له‌په‌لێتی به‌نهێنی و دور له كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان و ڕێكاره فه‌رمییه‌كان و به‌ده‌ر له‌یاسا و دور له شه‌فافییه‌ت كه‌وتوه‌ته هه‌ڕاجكردنی كه‌رتی گشتی و ده‌شڵێت، "پرۆژه و گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێككه‌ر بۆ قازانجی كۆمپانییاكانی خۆیانه".
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی گرانكردنی نرخی كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ناوی كاره‌بای 24 كاتژمێری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان به چه‌ندین باری نه‌خوازراوی دارایی و گوزه‌راندا تێده‌په‌ڕن و چاوه‌ڕێی ڕه‌چاوكردنی ماف وپێدانی موچه‌كانیانن، هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له بری ئه‌وه‌ی به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن له پێكهێنانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار، كه‌چی ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره په‌له‌په‌لێتی به‌نهێنی و دور له كێبڕكێی نێوان كۆمپانیاكان و ڕێكاره فه‌رمییه‌كان و به‌ده‌ر له‌یاسا و دور له شه‌فافییه‌ت كه‌وتوه‌ته هه‌ڕاجكردنی كه‌رتی گشتی و هه‌مو سێكته‌ره‌كان یان به‌شێكی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌داته كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتییان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه له‌گه‌ڵ كاره‌بای 24 كاتژمێریین و ده‌مێكبو ده‌بو خه‌ڵك كاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌بوایه، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌ك كه تیمێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌یه‌وێت بیسه‌پێنێت و ته‌نانه‌ت هی خودی وه‌زاره‌تی كاره‌باش نییه، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی تره بۆ ڕوتاندنه‌وه‌ی گیرفانی هاوڵاتی".
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌شڵێت، "نرخ گرانكردن پێویسته به پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر له ئێستادا ناتوانێت نرخ زیاد بكات و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، بارودۆخی هاوڵاتیانیش له بارێكدا نییه كه نرخه‌كان به‌و شێوه‌یه زیاد بكرێت و ناكرێت ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌سته به هاوڵاتیانه‌وه شه‌فاف و ڕون نه‌بن و ژێربه‌ژێر و به نهێنیی كاره‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت پرۆژه و گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێككه‌ر بۆ قازانجی كۆمپانیاكانی خۆیانه، له‌كاتێكدا ده‌بێت حكومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییان و بارسوكییان بڕیار بدات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، " ئێمه ئه‌و پرۆژه‌یه و به‌و نرخه گران و تاقه‌ت پڕوكێنه به مه‌ترسیدار ده‌بینین و داوا له په‌ڕله‌مانتاری هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و پرسه یه‌ك ده‌نگبین به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌سته به ژیان و گوزه‌رانی گشتییه‌وه، هه‌ر بۆیه لای خۆمانه‌وه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین ئه‌وانیش له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه سكاڵا تۆماربكه‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕن و داكۆكیكاربن له مافی خۆیان، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه به‌ڕۆڵی چاودێریی و یاسایی خۆمان هه‌ڵده‌ستین و وه‌ك چۆن بۆ دو پرۆژه‌یتر داوای یاساییمان تۆماركردوه، بۆ ئه‌م كه‌یسه‌ش بێده‌نگ نابین و هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین".
|