مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەکەن
2025-03-09
114 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی ناوچەکە کردووە.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە:
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 3/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
|