'شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو دەچێتە بەغدا
2025-03-09
342 جار خوێنراوەتەوە
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە پێنجشەممەوە رێکارەکانی لیستی مووچە تەواوکراون ئەمڕۆ راپۆرتی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێردرێت. سەرچاوەیەکش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داریی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە: "هیچ کێشەیەک بۆ لیستی مووچە دروست نەبووە، بەڵکو ئەمانە تێبینیی رۆتینی و ئاسایین و چارەسەرکراون، هەموو رێکارەکانیش تەواو بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی وەڵامی پرسیارەکانی تەیف سامی بداتەوە و مووچەی مانگی شوبات بنێردرێت."
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتوون لە رێباز عەباس، راوێژکار و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دارایی، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و ستافی سیستمی پەیڕۆڵ لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری.
11 رۆژە لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، لیستی مووچەی مانگی شوبات بۆ بەغدا بردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی ئەو مانگە نەداوە.
|