مانگرتووانی سلێمانی: دەنگۆی شکاندنی مانگرتن رەتدەکەینەوە و بەردەوامین
2025-02-09
121 جار خوێنراوەتەوە
رێکخەری مانگرتووانی سلێمانی دەڵێت، بەردەوامن لە مانگرتن و هەموو دەنگۆیەک رەتدەکەنەوە کە دەگوترێت چادری مانگرتووان لابراوە.
دڵشاد میرانی، رێکخەری مانگرتووانی سلێمانی، رایگەیاند، "هەموو دەنگۆیەکی شکاندنی مانگرتن رەتدەکەینەوە."
لە 07ـی ئەم مانگەوە مانگرتووەکان وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتدەکەنەوە و بەهۆیەوە شەشیان لە دوێنێوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەردانی مانگرتووەکانی کرد.
یەکێک لە مانگرتووەکان بە٧ڕۆژی وت، "جێگری سەرۆکوەزیران بەیانیی زوو هات و لەگەڵ دڵشاد میرانی، رێکخەری مانگرتنەکە گفتوگۆی کرد، کە گرنگترین داواکاریی مانگرتووانی پێگەیاند، ئەویش بەجێکردنی مووچەیە."
داواکاری سەرەکیی مانگرتووانی سلێمانی پێدانی مووچەیە هەر 30 رۆژ جارێک، بەجێکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەیە کە لە ساڵی 2016ـەوە راگیراوە.
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی لە 28-01-2025ـەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
|