بافڵ تاڵەبانی: داوا لهحكومهت دهكهین دۆخی لاجان هێور بکاتەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گرژییەکانی گوندی لاجان پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات. نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکەش مافی رەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت.
دەقی پەیامەکە..
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە قووڵی نیگەرانە لەو گرژیانەی کە لەم دواییانەدا لە گوندی لاجان لە هەولێر روویانداوە. داوا لە حکومەت دەکەین کە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدات. نیگەرانییەکانی ئەو خەڵکەش مافی رەوای خۆیانە و دەنگەکەیان دەبێت ببیسترێت.
پەیامی هەرکییەکان و هەموو ئەوکەسانەی کە لەناو ئەو رووداوەدان گەیشت و داوا لە خۆپیشاندەران دەکەین پابەندی یاسابن.
گرژییەکان دەبێت بوەستن. ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری و گەڕاندنەوەی ئارامی و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاونیشتمانیان. ئەمە ساتێکی هەستیارە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان و دەبێت کورد بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بەتایبەتی ئێستا کە کاتی پێکهێنانی حکومەتە لە بەغداد.
ئێمە ئامادەین کە کار لەگەڵ خۆپیشاندەران و لایەنی دەسەڵات بکەین بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی ئاشتییانە. وە دەبێت ناوچەکان لە هێزی سەربازی دابماڵرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|