لێدوانی نوێی مه‌سرور بارزانی لەبارەی پێكهێنانی حكومه‌ت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
5 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌لومه‌رجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه و پێویسته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كریستۆفه‌ر بۆوم باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق كرد و هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دولایه‌نه به تایبه‌تی له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی مەسروور بارزانی لەکۆبوونەوەکەدا ، چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رته جۆراوجۆره‌كاندا تاوتوێ كران، له‌باره‌ی هه‌وڵ و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمیش، سه‌رۆكی حكومه‌ت دوپاتی كرده‌وه كه ئێستا هه‌لومه‌رجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ هاتوه‌ته ئاراوه و پێویسته له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشی تیرۆریستی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی كۆبونه‌وه‌كه بون.
|