عێراق به‌كارهێنانی روناكی لیزه‌ر قه‌ده‌غه ده‌كات
41 خولەک پێش ئێستا
7 جار خوێنراوەتەوە
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، هۆشدارییه‌كی توندی ئه‌منیی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی گڵۆپی له‌یزه‌ر له نزیك فڕۆكه‌خانه سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ركرد.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بڵاویكرده‌وه، به‌كارهێنانی له‌یزه‌ر "مه‌ترسیی جدی بۆ سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌وانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی" دروستده‌كات، دەشڵێت ڕه‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیدگای فڕۆكه‌وانه‌كان هه‌بێت له‌كاتی به‌رزبونه‌وه و نیشتنه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی تاك و كاریگه‌ریش له‌سه‌ر ناوبانگی وڵات دروستده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه "به‌كارهێنانی گڵۆپی له‌یزه‌ر به هه‌مو جۆره‌كانی له ناو فڕۆكه‌خانه‌كان یان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، چ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بێت یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی"، باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌م ڕێنماییه بكات "به‌پێی یاسا و ڕێسای كارپێكراو ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێت".
|