یه‌كێتی جەخت له‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری بێ جیاكاری ده‌كاته‌وه
1 کاتژمێر پێش ئێستا
1500 جار خوێنراوەتەوە
میدیای فەرمی یەکێتی و زمانحاڵی ئەو حزبە لە راپۆرتێک‌دا باس لە کارا نەکردنەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم دەکات و چەند وردەکارییەک ئاشکرا دەکات.
دەقی راپۆرتەکەی میدیای فەرمی و زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی:
ئه‌مڕ‌ۆ 2ی12ی2025، ساڵێك به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕ‌ێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردراوه و كابینه‌ی حكومه‌تیش پێكنه‌هاتووه‌و یه‌كێتیش مه‌رجی راستكردنه‌وه‌ی حوكمڕ‌انی و كۆتایی هێنان به جیاكاری كردوه به مه‌رجی دروستبوونی حكومه‌ت، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی كه سه‌رجه‌میان له‌خزمه‌ت خه‌ڵكه رازی نییه و پێكهێنانی حكومه‌تی دواخستووه.
دانیشتنه‌كه به به‌شداریی 97 كاندیدی ده‌رچوو به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د سلێمان به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕ‌ێوه‌چوو، كه تیایدا ئه‌ندامان سوێندی یاساییان خوارد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتبوونه ڕ‌ێككه‌وتن، دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی به‌جێهێڵدراو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵنه‌بژێردراو كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تیش تاوه‌كو ئێستا پێكنه‌هاتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به لیستی ژماره‌١٢٩ و به‌دروشمی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حكومڕ‌انی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و دواتریش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروشمه‌كه‌ی كرده مه‌رج و له‌سه‌ره‌تاشدا به‌رنامه‌ی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان داڕ‌شته‌وه، كه گرنگه به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت و به‌شداری لایه‌نه‌كانیش له‌كابینه‌كه‌دا بكاته هاوبه‌شی له‌حكومه‌تدا، به‌ڵام به‌هۆی پێداگری پارتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی پۆسته گرنگه‌كان لای خۆی بێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا مه‌به‌ستییه‌تی كه كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار بێت و به‌یه‌كچاو سه‌یری ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان بكات و به یه‌كسانی و به‌پێی پێداویستی ناوچه‌كان خزمه‌تگوزاری بگاته ته‌واوی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش هاووڵاتی بوون بكرێته پێوه‌رو دووربێت له‌ئینتیمای حزبی و سزادانی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تدا ده‌یه‌وێت فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی حكومه‌ت له‌چنگی حزب ده‌ربهێنرێت و چیدیكه حكومه‌ت به وته‌بێژه‌كه‌شییه‌وه و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و دادگا نه‌كرێنه خزمه‌تی حزبه‌وه‌و ئه‌ركه‌كانیان ته‌نها وه‌ك حكومه‌ت رایی بكه‌ن و له‌كێشه‌كاندا نه‌بنه لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك، به‌ڵكو دام و ده‌زگای ره‌سمی هه‌رێم و هاووڵاتیان بن.
ئه‌م بۆچوونه‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ر كابینه‌ی داهاتوو، بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان روونكراوه‌ته‌وه و سه‌رۆك بافڵ دوای به‌ڕ‌ێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 21ی10ی2024، له په‌یامێكیدا رایگه‌یاند:" سه‌رده‌می فه‌رزكردنی ئیراده كۆتاییهات و قۆناغێكی نوێ له‌پرۆسه‌ی حوكمڕ‌انی و به‌ڕ‌ێوه‌بردن ده‌ستپێده‌كات، دواجار ویستی نوێبوونه‌وه و دادپه‌روه‌ری سه‌ركه‌وت و ئه‌ركه گرنگه‌كه له‌ئه‌مڕ‌ۆوه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، زامنكردنی مووچه‌و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه".
دووپاتیشی كرده‌وه، به‌ڵێنی به‌جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان دا:" یه‌كێتی به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانتان به‌رپرسیار ده‌بێت و ئه‌و به‌ڵێنه نادۆڕ‌ێنێت كه به ئێوه‌ی سه‌ربه‌رزی دابوو".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا توانی 23 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ به‌شداریش له‌حكومه‌تدا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی پێداگیره‌و تاجێبه‌جێكردنی خواستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاماده نییه به‌شداری له‌كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تدا بكات، به مه‌رجی كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار و دادپه‌روه‌ر كه جیاواز بێت له‌كابینه‌ی رابردوو، هه‌روه‌ها ئه‌و حزبانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ده‌بێت شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت بن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا روویداوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 20ی10ی2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەهەر چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە تیایدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و بەڵێنیشی بە دەنگدەرانی یەکێتی و جەماوەری کوردستان دا، کە تەواوی بەڵێنەکان جێبەجێبکات.
|