وادهی دهستپێكردنی بانگهشهی ههڵبژاردن دیاریكرا
2025-10-01
69 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لیستى کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد و رۆژی هەینی وەک دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، لیستى ئەو کاندیدانەی پەسەندکرد کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە."
جومانە غەلای ڕاشیگەیاند: "ژمارەی کاندیدە پەسەند کراوەکان نزیکەی 7 هەزار و 800 کاندیدن و دەڵێت: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رۆژی هەینی، 3ی تشرینی یەکەمی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ کاندیدە پەسنەدکراوەکان دیاری کردووە."
لەکۆی نزیکەی 8500 کەس کە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کاندید کردبوو، زیاتر لە 500 کاندیدیان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دوورخرانەوە.
بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت. پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت کە 320ـیان گشتین و 9 کورسییان کۆتان. رۆژێک پێشتر، دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت.
|