"هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و نەوجەوانان تۆمارکراوە"
2025-10-01
222 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند، لە سێ مانگى ڕابردوودا ٤٨٠ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی دەرچووە، هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژن و نەوجوانان تۆمارکراوە، هەروەها حەوت هەزار کەس بەتۆمەتى هەڵگرتنى چەک بە سەرخۆشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون.
عەقید عەباس بەهادلی وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆى عێراق سەبارەت بە ئامارى کار و چالاکییەکانیان لە سێ مانگى ڕابردوودا لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی ٥١٥ هەزار هێمای هاتوچۆی داناوە، هەروەها کامێرای زیرەک لە پێنج چوارڕێیانی ڕوسافە دانراوە، هەروەها ٢٨ کامێراى چاودێرى لە پارێزگاکانی بەغدا و کەربەلا و ئەنبار دانراون، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٣٠٠ هەزار سەرپێچی تۆمارکراون.
ئاماژەى بەوەشکرد، لە سێ مانگى ڕابردوودا ٤٨٠ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی دەرچووە، هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و نەوجەوانان تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، حەوت هەزار کەس بەتۆمەتى هەڵگرتنى چەک بە سەرخۆشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون، لە میانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و جێبەجێکردنی یاسا لە پارێزگای میسان ٧٠٠ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ داواکراوان دەرچووە.
|