ململانێی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق توند دەبێتەوە

2025-09-28  251 جار خوێنراوەتەوە

10 کاندید کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەکەن، چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت "هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران قبووڵ ناکات، نوری مالکیش ئاشکرای دەکات، "هەندێک چەکدار لە سووریا بە ئاگاداریی ئەحمەد شەرع، نیازیان هەیە دەست بەسەر خاکی عێراقدا بگرن."

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی بە لیستی جیاواز بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکات و دواتر دەبنە یەک کوتلە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستاش، تەنیا بە رەزامەندیی چوارچێوەکە دەتوانێت خولی دووەم وەربگرێتەوە. 

نوری مالیکی هۆشداریی دا لەوەی بەکارهێنانی تواناکانی دەوڵەت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هاوسەنگیی کێبڕکێ تێکدەدات.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا مانەوەی هێزە بیانییەکانی لە عێراق رەتکردەوەو جەختی کردەوە، دواخستنی هەڵبژاردنەکان وڵات دەخاتە نێو گێژاوەوە.

لەبارەی سوریاوە مالیکی ڕایگەیاند "ئەنجامەکانی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، هاندەر نین بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆ لە عێراق و داوای پاککردنەوەی سوپای سووریای لە "چەکدارە بیانییەکان" کرد.

نوری مالیکی ئاشکراشی کرد، "هەندێک چەکدار لە سووریا بە ئاگاداریی ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام، نیازیان هەیە دەست بەسەر خاکی عێراقدا بگرن."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە