مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە

2025-09-27  560 جار خوێنراوەتەوە

 مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ ، ئەمڕۆ شەممە،  مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی دەیەم، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کراون. 

چاوەڕێ دەکرێت هەردوولا ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەنەوە. 

کۆتا کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ڕۆژی 14ـی تەممووزی ئەمساڵ بووە لە بارەگای بارزانی.

 لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند، کە تێیدا هاتبوو "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ڕووداو، پێشهاتەکان، کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بەتایبەتی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە