هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ده‌ستیپێكرده‌وه
2025-09-27
237 جار خوێنراوەتەوە
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان دوای زیاتر له دو ساڵ ده‌ستیپێكرده‌وه و راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت،ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ستراتیژیه و له قۆناغی یه‌كه‌مدا 190 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت".
به‌ئاماده‌بونی شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیای بیانیه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌پیشخابوره‌وه و به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی ده‌ستیپێكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 تا 48 كاتژمێریشدا ده‌گاته به‌نده‌ره‌كه.
له‌لای خۆیه‌وه، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری سه‌رۆك وه‌یزرانی عێراق رایگه‌یاندوه، رێكه‌وتنه‌كه رێگه به‌هه‌نارده‌كردنی 240 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌دات و داهاتی نه‌وتی عێراقیش به‌گشتی 14 ملیۆن دۆلار زیاد ده‌كات، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا 190 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی ستراتیژیه.
له‌لای خۆیه‌وه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "بۆ یه‌كه‌مجار له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵدا، نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كرێت بۆ هه‌نارده‌كردن، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار له دوای زیاتر له دو ساڵ له دوای داخستنی بۆرییه‌كه‌ی عێراق-توركیا، ده‌كرێته‌وه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
هاوكات کۆمپانیای بەبەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ شەممە كاتژمێر 6:00ـی سەر لەبەیانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ده‌ستیپێكرد، "ئەوروپاش بۆ جێگرەوەی نەوتی ڕوسیا، پێویستی بە نەوتی هەرێم دەبێت و تاوه‌كو مانگی (تەمموز/7)ـی 2026 هەناردەكردن بەردەوام دەبێت".
|