مەسرور بارزانی: ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی لە هەناردەکردنەوەی نەوتدا هەبوو

2025-09-27  329 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمریکا پاڵپشتێکی گەورەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بوو بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت. ئاماژە بەوەش دەکات، "رێککەوتنەکە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.''
 
ئەمڕۆ شەممە 27-09-2025 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە کەسایەتییە ئایینییەکان، کۆنفرانسی ساڵیادی نیقیە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
 
لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، ''ئومێدەوارم دەرئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە، لە خزمەتی بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی، تەبایی و برایەتیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان بێت.''
 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش کرد، پێکەوەژیانی ئاشتییانە تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستانە، ''بەڵام بێگومان ئەم کولتوورە پێویستی بە پتەوکردن و دەوڵەمەندترکردنی هەیە کە ئەرکی هەموومانە لەو پێناوەدا هەرچی پێمان بکرێت، ئەنجامی بدەین.''
 
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ''حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە چەسپاندنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینی، تەبایی و دۆستایەتیی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان.''
 
هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەت پابەند دەبێت بە داکۆکیکردن لە ''فرەڕەنگیی ئایینی و کولتووری. لەم چوارچێوەیەدا بەردەوامین لە پاڵپشتیکردن و پاراستنی زمانەکانی سریانی، کلدانی، ئاشۆری و ئارامی.''
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، نزیکەی 50 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان هەن کە قوتابییان تێیدا بە زمانی سریانی دەخوێنن. گوتیشی، ''بەمزووانە چوار کەنیسەی نوێ لە هەولێر و دهۆک دەکرێنەوە.''
 
''رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستکەوتێکی گەورەیە''
 
سەرۆکی حکومەت باسی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای کرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بە ''رووداوێکی مێژوویی'' وەسف کرد.
 
مەسرور بارزانی دەڵێت، ''ئەم رێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.''
 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە رۆڵی ئەمریکا کرد بۆ سەرخستنی رێککەوتنەکە و گوتی، ''پاڵپشتێکی گەورە بوو بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە. هیوادارم ئەم گرێبەس


   ئەمانەش بخوێنەرەوە