نوێنەری چاڤی لەگەڵ بەرپرسانی یانەیەکی پرێمەرلیگ کۆبووەتەوە

2025-03-02  147 جار خوێنراوەتەوە

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنای ئیسپانی، نزیکە لە وەرگرتنی مەشقدانی یانەیەکی پرێمەرلیگ.
 
چاڤی لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا لە مەشقدانی یانەی بارسێلۆنا دووخرایەوە، لەوکاتەوە مەشقدانی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.
 
لەماوەی رابردوودا ناوی چاڤی بەیانەکانی وەک یوڤێنتوس و میلان و هەروەها مانچێستەر یونایتدیشەوە بەسترایەوە، بەڵام لەگەڵ هیچ کام لەو یانانە گرێبەستی نەکرد.
 
میدیای ئیسپانیا دەڵێن، یانەیەکی ئینگلتەرا ویستی زۆری بۆ دەستنیشانکردنی چاڤی بەڕاهێنەری تیپەکەی هەیە لە هاوینی داهاتوودا.
 
ئەو سەرچاوانە ناوی یانەکەیان ئاشکرانەکردووە، بەڵام دووپاتیدەکەنەوە لە نێو یانەکەدا ویستی گەورە هەیە بۆ رێکەوتن لەگەڵ چاڤی.
 
بەپێی هەمان ئەو سەرچاوانە، بەڕێوەبەری کارەکانی چاڤی دانوستاندنی لەگەڵ هەندێک یانەدا کردووە، ئەو راهێنەرەش ویستی ئەوەی هەیە هاوینی داهاتوو مەشقدانی تیپێک وەربگرێت.
 
چاڤی لەماوەی دوو وەرز کارکردن لەگەڵ بارسێلۆنا، نازناوێکی لالیگا و نازناوێکی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە