عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: رێكه‌وتنه سێقۆڵیه‌كه بۆماوه‌ی سێ مانگه
2025-09-23
113 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، ئه‌و رێكه‌وتنه سێقۆڵیه‌ی له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نه‌وت كراوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه و ده‌شڵێت، "بۆ هاتنی موچه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتیش پێویسته، به‌ڵام نه‌وت بڕوات ئه‌م ئاسانتر ده‌بێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێرناوی (ئه‌م ڕێككه‌وتنه تا كه‌یه؟" بڵاویكردۆته‌وه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندی بكات، هه‌رێمی كوردستان له فیشخابور نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كات، گرێبه‌ستی بۆری توركیاش، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ده‌كرێت و بۆری هه‌رێمیش لای هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، 50 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه بۆ هه‌رێمه (ده‌درێته كار‌و لاناس بۆ پاڵاوتن)، له‌به‌رامبه‌ر عێراق نه‌وتی سپی و به‌نزین و هیچ سوته‌نیه‌ك به‌نرخی پشتیوانی ناداته هه‌رێم، تا سێ مانگ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌درێته كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌تا سێ مانگه‌و دواتر نرخی تێچونی به‌رهه‌مهێنان دیاریده‌كرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌شڵێت، "بڕیاره تا شه‌ممه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێبكات، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش باشه به‌ڵام گرفت هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا دوای سێ مانگ كۆمپانیاكان به‌و بڕه پاره ڕازی ده‌بن وه‌ك نرخی به‌رهه‌مهێنان دیاریده‌كرێت؟ كۆمپانیاكان داوای ملیارێك دۆلار ده‌كه‌ن، هی ساڵانی 2023-2025ه و ده‌ڵێن، له‌پرۆسه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت حه‌قمان نه‌دراوه به‌ته‌واوی".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاشكراشیكردوه، "بۆ هاتنی موچه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتیش پێویسته، به‌ڵام نه‌وت بڕوات ئه‌م ئاسانتر ده‌بێت، هه‌رێم هه‌تا زووتر هه‌نارده ده‌ستپێبكات، داهاتی ناوخۆی سێ مانگ (7 و 8 و 9) ئاماده‌بكات، تائێستا بڕیار بۆ چه‌ند موچه و چه‌ند ناردنی داهات نیه، ئه‌گه‌ر گرفت نه‌بێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه تاوه‌كو په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌یه".
|