موقتەدا سەدر: ڕووادوێکی گەورە ڕوودەدات هەڵبژاردن دوادەخات

2025-09-22  264 جار خوێنراوەتەوە

وردە وردە هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فراوان دەبێ و هاشتاگی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمان، تۆڕه‌ کۆمەڵایەتیه‌كانى له‌عێراق ته‌نیوه‌، موقته‌دا سه‌دریش ده‌ڵێت:"بەهۆی ڕوداوێکی گەورەی ناوچەییەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دواده‌خرێت".

پشتیوانیى بۆ هاشتاگی بایکۆتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، تادێت ڕوو له‌زیادبونه‌ بەتایبەت لەو هه‌ژمارانه‌ى خاوه‌نه‌كانیان سه‌ربە ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌ن كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

چالاکوانانی عیراق ئاماژە به‌وه‌ده‌كه‌ن، هاشتاگەکە کارلێکی بەرفراوانی لەلایەن بەکارهێنەرانەوە وەرگرتوە کە ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەدەنگدان دەربڕیوە، دەڵێن هەڵبژاردنەکان "گۆڕانکاریی پێویست بەدەستناهێنێ و له‌هه‌ڵبژاردندا سیاسیی‌ و گەندەڵه‌كان سودمه‌ند ده‌بن".

هاوکات موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌ ئاشكرایكردوه‌، "هیوام به‌چاکسازیی لەسیستەمی سیاسیی له‌عێراق لەدەستداوەو پێشبینیدەکه‌م بەهۆی ڕوداوێکی گەورەی ناوچەییەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمان دوابخرێت".
موقتەدا سه‌در دەشڵێت "سەرەڕای ئەزمونە زۆرەکانمان لەبەشداریکردن لەسیاسەتدا، بەو ئەنجامە گەیشتوم کە سیستەمی سیاسیی ئێستا، توانای چاکسازیی نییە، چونكه‌ من هه‌موو جۆره‌ چالاكیه‌كى سیاسیم تاقیكردوه‌ته‌وه‌، هەر لەبەشداریکردن لەپەرلەمان‌و حکومەتەوە تا کشانەوە لەهەردوکیان".

چاودێرانیش پێیانوایه‌، ئه‌و پشتیوانییه‌ فراوان‌و جەماوەرییه‌ى له‌هاشتاگى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت مه‌ترسیداره‌و گوزارشت لەڕادەی توڕەیی جەماوەریی دەکات لەسەر ئەدای سیاسی لەچەند ساڵی ڕابردوه‌وه‌ تائێستا.

بڕیاروایه‌، 11ى 11ى ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، جگه‌ له‌موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه‌، ژمارەیەک لایەن و ڕێکخراوی دیار ناو کۆمەڵگەی عیراق بایكۆتى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ىان ڕا‌گه‌یاندوه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەردەوام نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هۆشداری لەبارەی دۆخەکەوە دەدات و رایگەیاندووە لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن، عێراق رووبەرووی مەترسیەکی گەورە دەبیتەوە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە