وەزارەتی دارایی لە 15٪ـی قەرزەکانی پێشینە خۆش دەبێت

2025-09-21  354 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 15٪ـی قەرز و پێشینەکانی خانووبەرە، نیشتەجێبوون، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری خۆشدەبێت.
 
بڕیارەکە بەشێوەیەکە، بڕی ئەو پارەی لای هاونیشتمانییان ماوە، ئەگەر بیگەڕێننەوە، حکومەت لە 15٪ـی خۆشدەبێت.
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، بڕیارەکە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ کاری پێدەکرێت. 
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، "بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سوودمەند لە پێشینە و قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (288) لە (10-09-2025) ئەم رێنماییە دەرکرا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە