ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت ره‌شنوسه‌كه‌ی به‌بێ نوێنه‌ری هه‌رێم واژۆ كرد
2025-09-21
240 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراق، چواره‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا و ره‌شنوسه‌كه‌ی واژۆكرد و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ٧ڕۆژ، تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راسپاردانه‌ی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند كراون ئاشكرا نه‌كراون، دوای ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و راسپاردانه، ورده‌كاریه‌كان ده‌خرێنه‌ڕو.
چاوەڕوان دەکرێت، لە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی تەمموز چاوەڕێی یەکلابوونەوەی پرسی داهاتی نانەوتی دەکات”.
هاوکات شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆپۆزەلی ڕێککەوتنی نوێی نێوان تورکیا و عێراق کۆتایی هاتووە لەنێوان کۆمپانیای سۆمۆ و کۆمپانیا تورکییەکان بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان”.
شاخەوان عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، هیچ پابەندییەک نەماوە، تەنیا ماوەتەوە حکوومەتی عێراق پابەندییە ئەخلاقیی و یاساییەکانی بەرانبەر بەو ڕێککەوتنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ناردنی مووچە کراوە جێبەجێ بکات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه له كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، بڕیاریدا ڕه‌شنوسی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بكرێت، ئه‌گه‌ر تێبینییان نه‌بێت، كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان كۆتایی پێده‌هێندرێت و ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وته‌كه ده‌كرێت.
|