دلێر عه‌بدولخالق: ده‌ركه‌وت به‌دیلی بزووتنەوەی گۆڕان هه‌ر گۆڕانه
2025-09-20
228 جار خوێنراوەتەوە
دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی دیداری گۆڕانخواران له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند دیداری گۆڕانخوازان به به‌شداری 1220 هه‌ڵسووڕاو و گۆڕانخوازی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم و كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی، له شاری سلێمانی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
وتیشی دیداره‌كه هه‌وڵێكی رژده بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی و رێكخستنه‌وه‌ی گۆڕان و خۆئاماده‌كردنه بۆ كۆنفرانسی گشتی و جەختی لەوەشکردەوە پاشه‌كشه‌ی كاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دیاره و له واقیعیشدا ده‌ركه‌وت به‌دیلی گۆڕان هه‌ر گۆڕانه.
*چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌ك له‌لایه‌ن گۆڕانخوازانه‌وه گه‌ڵاڵه كران كه وه‌ك هه‌نگاوی كرداری بۆ قۆناغی داهاتوو كاریان له‌سه‌ر ده‌كات له‌وانه:
1-خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی گشتی له‌ژێر چاودێری و رێنمایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
2-به‌سه‌رپه‌رشتی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكده‌هێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه و بژاركردنی بار و سه‌رنج و تێبینی گۆڕانخوازان.
3-داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای سیاسی و وتاری سیاسی كه هه‌ڵقوڵاوی داخوازییه ره‌واكانی هاوڵاتیانی هه‌رێم بێت.
دلێر عه‌بدولخالق راشیگه‌یاند كه ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن گۆڕان ئاراسته‌ی گرده‌كه‌وه تۆماركراوه، "بنه‌مایه‌كی سیاسی واقیعی نییه و ژووری یاسایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزه‌ران به‌ڵگه‌ی پێویستیان هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و حهقیهتهی كه لای ئێمه هه‌یه".
|