ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێبكات بایکۆت دەکرێت ؟
2025-09-20
162 جار خوێنراوەتەوە
وابڕیاره سبه‌ینێ 21ی ئه‌یلول له هه‌رێمی كوردستان ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست پێبكات، به‌هۆی دابه‌ش نه‌كردنی مووچه‌ی دوو مانگی رابردووش، مامۆستایانی ناڕازیی بڕیاریانداوه بایكۆتی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 21ی ئه‌یلول ساڵی نوێی خوێندن ده‌ستپێده‌كات و ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌رووی قوتابیان خوێندكاران ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان كردووە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی بەخۆڕایی و بەزۆرەملێ نه‌كه‌ن و رایانگه‌یاندووه "بایکۆت و خۆپیشاندان و هەموو هۆکارێکی مەدەنی بۆ داکۆکی لە مافەکانمان، نایەکی سەربەرزانەن بۆ ڕەتکردنەوەی (دەوامی بەخۆڕایی/ بەزۆرەملێ)".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بە ٧ڕۆژی راگه‌یاند "منداڵه‌كانی به‌رپرسانی باڵای حكومی و حزبی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات له قوتابخانه‌نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌هلییه‌كانن، بۆیه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه قوتابخانه‌ی حكومی ده‌كرێته‌وه یان نا!".
عومه‌ر گوڵپی ده‌ڵێت: "زیاتر له ده ساڵه، په‌روه‌رده‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌گوزاریی گشتی و مووچه‌ی خه‌ڵكیان هه‌موو كردووه‌ته قوربانی نه‌وت و كۆمپانیاكانیان".
راشیگه‌یاندووه "بێباكی به‌م ڕادده‌یه له ئاست ژیانی گشتی و خزمه‌تگوزاریی گشتی و په‌روه‌رده ته‌نها سیمای ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌خوێنده‌وارو سته‌مكاره".
بە پێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ سبەی لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکان هاوشێوەیەی ساڵانی ڕابردوو مامۆستایان دەبن بە دوو بەشەوە، بەشێکی دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکەی تریان بایکۆت دەکەن و دیار نیە پەروەردەو لایەنە پەیوەندیدارەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
|