تیروپشکی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ ئاگرین بوو
2025-08-29
64 جار خوێنراوەتەوە
لە مۆناکۆی فەرەنسا و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا، تیروپشکی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ راکێشرا و کۆمەڵێک یاریی ئاگرین لە قۆناغی خولدا دەبینین. بۆ نموونە بارسێلۆنا رووبەڕووی چێڵسی و پاریس سانجێرمان، یەکەم و دووەمی مۆندیالی یانەکان دەبێتەوە. ریال مەدریدیش یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و یوڤێنتوس دەکات.
بەپێی سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگ، کە دووەم ساڵە جێبەجێ دەکرێت، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر 8 یانەی دیکە یاری دەکات و 8 باشترین تیپی ریزبەندیی گشتی راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە و لە ریزبەندیی 9 تاوەکو 24 دەچنە پلەی ئۆف و 8 تیپی دیکە دەگەنەوە 8 تیپە سەرکەوتووەکە لە قۆناخی شانزدەدا.
رکابەرانی تیپە گەورەکان بەمشێوەیە بوون:
رکابەرانی بارسێلۆنا بریتی بوون لە پاریس سانجێرمان، چێڵسی، فرانکفورت، کڵەب برۆج، ئۆلمپیاکۆس، سلاڤیا پراگا، کۆپێنهاگن و نیوکاسڵ.
هەرچی رکابەرانی ریال مەدریدە، پێکهاتوون لە مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول، یوڤێنتوس، بێنفیکا، مارسیلیا، ئۆلمپیاکۆس، مۆناکۆ و کایرات.
رکابەرانی لیڤەرپوول هەریەک لە ریال مەدرید، ئینتەرمیلان، ئاتلێتیکۆ مەدرید، فرانکفورت
ئایندهۆڤن، مارسیلیا، کاراباخ و گەڵاتەسەراینە.
هەروەها رکابەرانی مانچێستەر سیتی بریتین لە هەریەک لە بۆرووسیا دۆرتموند، ریال مەدرید، بایرلیڤەرکوزن، ڤیاریال، ناپۆلی، بۆدۆ گلیمێنت، گەڵاتەسەرای و مۆناکۆ.
ئارسیناڵیش ئەرکی ئاسان نابێت و رووبەڕووی هەریەک لە بایرن میونشن، ئینتەرمیلان، ئاتلێتیکۆ مەدرید، کڵەب برۆج، ئۆلمپیاکۆس، سلاڤیا پراگا، کایرات و ئاتلێتیک بیلباو دەبێتەوە.
هەروەها رکابەرانی پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، بریتین لە بایرن میونشن، بارسیلۆنا، ئاتالانتا، بایرلیڤەرکوزن، تۆتێنهام، لیسبۆن، نیوکاسڵ و ئاتلێتیک بیلباو.
بۆرووسیا دۆرتموند دەبێت یاری بەرامبەر ئینتەرمیلان، مانچێستەر سیتی، ڤیاریال، یوڤێنتوس، بۆدۆ گلیمێنت، تۆتێنهام، ئاتلێتیک بیلباو و کۆپێنهاگن بکات.
هەروەها بایرن میونشنیش ئەرکی زەحمەتە و رکابەرانی بریتین لە چێڵسی، پاریس سانجێرمان، کڵەب برۆج، ئارسیناڵ، لیسبۆن، ئایندهۆڤن، یۆنیەن و پاڤۆس.
یارییەکانی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ رۆژی 9/16 ئەنجامدەدرێن، ماوەی هەشت هەفتە بەردەوام دەبن و دوایین دوو گەڕی یارییەکان، دەکەونە ساڵی داهاتوو 2026.
خشتەی کاتی بەڕێوەچوونی گەڕەکانی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ لەم کاتانەدا ئەنجامدەدرێن.
گەڕی یەکەم.. 16 - 18ی مانگی نۆی ئەمساڵ.
گەڕی دووەم.. 30ی مانگی نۆ و یەکی مانگی دەی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێن.
گەڕی سێیەم.. 21 و 22ی مانگی دەی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێن.
گەڕی چوارەم.. 4 و 5ی مناگی یانزەی ئەمساڵ.
گەڕی پێنجەم.. 25 و 26ی مانگی یانزەی ئەمساڵ.
گەڕی شەشەم.. 9 و 10ی مانگی دوانزەی ئەمساڵ.
گەڕی حەوتەم.. 20 و 21ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو.
گەڕی هەشتەم.. 28ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو.
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ رۆژی 30ی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو، لەسەر یاریگەی پوشکاش ئارێنا لە هەنگاریا ئەنجامدەدرێت.
جێگەی سەرنجە کە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید رووبەڕووی مۆناکۆی یانەی پێشووی دەبێتەوە و کیڤن دیبرۆین دەگەڕێتەوە یاریگەی ئیتیحاد و رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
|